فەرەنجی پۆش کەڵپۆس لە کۆڵبۆ تۆ گەڕاوم دۆڵ بە دۆڵهەرداوەردم کرد دەشت و کۆنامە ژێر پێ گەڕام بۆ تۆلە دارستان لە کانی و ئاولە گشت لا تۆم هاتە بەر چاوگرتم شوێنی هەنگاوەکەتپرسیم سۆراغی چاوەکەتپرسیم لە گوڵ لە غونچە گوڵگژ و گیا، مێخەک و سمڵسێلان و سوێسنە و چنوورلە گوڵە شیلانی زەرد و سوورگرتم سۆراغی بۆنی تۆشەیدا بووم کەوتمە شوێنی تۆگەرچی نەمدی دڵ هەر کوێ چوودیمەنی تۆی لە بەر چاو بوودەشتی ساراڵ و خوڕ خوڕەلە ناوی پیرۆزت پڕەچەم شار سنە تا ژاوەڕۆگشت بە داخن بۆ کۆچی تۆبێ وەقڕەم لێم بڕا ئارامبیستم تۆ نەماوی بەڵامچونکو ڕێگات ڕێ خەبات بووسەربەرزی بوو بۆ نەجات بوودەبێ بزان بێ لەرێوانبەرز بن وەکوو لوتکەی کێوانکێوانی کوردستانەکەمجێگەی تۆ کاکە جوانەکەمتۆ نەمردووی لە ناو دڵمیخوێنی هەناوی بە کوڵمیلە دەمارما دێیت و دەڕۆیهێزی دڵ و گیانم ئەتۆیهەتاکوو هەم بەم دنیاوەیادەکەت ڕووناکی چاوەئامانجت ئامانجمە ئارامڕێگات ڕێگامە دڵنیام