نەجمەدین غوڵامی

ئەوا دیسان هەرای جەنگە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
558
ئەوا دیسان هەرای جەنگە و کوردستانم ڕوو لە خوێنە
دیسان خوێنە و دڵەی سروشت دڵەی مەخلوق ڕوو لە شینە
ئامان قەدەر چاوم نەزری،
نیشتمان بێ و گوڵێک نەمرێ
سەرم نەزری ئازادی بێ و
دڵێک لەوێ، دانەچڵەکێ

دەسا کوڕگەل، عاشقەگەلی
کەژ و زەنوێر ورەتان بێ
ئێوە شاخی ورە و هەڵویست
شورای بەرزی ورەتان بێ
با دووبارە گەواڵەی خوێن
هەردەی ژیان نەگرێتە کۆڵ

گەردەلولێ لە زوڵم و زۆر
چاوی دڵمان نەگرێتە خۆڵ

با دووبارە قرشی سەحرا
ماسییە دێمان ئەنفال نەکا

لەبەر دێیا لولەی تفەنگ
دواین گوللەی بەتاڵ نەکا

ڕێگە نەدەن هەرێمی گوڵ
بە هەرێمی خوێناو بەرن

قاسپە و دەنگی ڕۆژنامەکان
بە تەڵانی سوتاو بەرن

ڕێگە نەدەن ئەرخەوانی
خەونی شەهید، تەرزە بیبا

ئاسودەگی ئینسانەکان،
جارێکی تر، گومان بیبا

دەسم دامێن وەخۆکەون،
با هیچ مارێ نەتانگەزێ!

«هەر هەموومان لەگەڵتانین
ورەتان هیچ دانەبەزێ!»