نەجمەدین غوڵامی

غەریبیتان ئەکەم یاران

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
441
هەر هەمووتان لە بیرمدان، خاکەلێوەن گوڵن بۆ من
هەر هەمووتان هاژەی خوێنن یەکە یەکە دڵن بۆ من
بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

سپیدان زوو، ئێواران دێن دەڕواننە گەڕانەوەم
بە لێوی وەک خوێن و شەکر دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم
بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

کە هاتمەوە لە من باغچەی پڕ باڵندەی شێعر و جوانی
لە ئێوەیش هەر ئەزیزانم، سێبەرێ لە تاسە و جوانی
بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

کە هاتمەوە بە مێخەک و بۆنی وڵات بۆنخۆشم کەن
وەک تازەیار، ئۆخەی یاران، بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن
بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران
هۆنراوە: سمایل خورماڵی