محەمەد ماملێ

گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
568
گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ هەموو وەختێ چاوەچاوم
ئەی خودا تۆ بڵێی وەها بێ بێتەوە ڕووناکی چاوم
سەبەبی زولفی شێواوە حوسنی ڕوو مەدەدی پێ داوە
من کە وا ڕۆژم بۆتە شەو کە بە ڕۆژی ڕەش داماوم
تا بزانن تۆ گوڵزاری ڕوستەیی سەری جۆباری
بەخەندە هاتی بەخێر بێی قەدەمت سەر هەردوو چاوم
خوێنی من بە گەردنی زولفت بە ئیشارەی چاوەکانت
من ئەگەر شکاوە پشتم من ئەگەر جگەربڕاوم
ئەی شەماڵ، ئەی شیفای نەساغان وەرە تۆ بێ و خاڵی ڕووی یار
بە گوڵ و وەنەوشەی باغان بگەیێنە دوعا و سڵاوم
حەقە کە وەکوو «وەفایی» شێت و شەیدا و سەودایی
مەلەکان خۆیان نیشان دام پەرییان دەستیان لێ داوم