
گوڵێکی بۆ جەفا خولق کراوی
بە ئاوی دڵڕفێنی ئاو دراوی
بە عەتری بێ وەفایی خۆش کراوی
چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی؟ لەسەر چی تۆراوی؟
بۆچی بژیم بە بێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە
دەڵێ جەفا بە بەژنی من بڕاوە
لە بێوەفایی گوڵ دڵم شکاوە
دڵم بە خوێنە تاقەتم نەماوە
چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی؟ لەسەر چی تۆراوی؟
بۆچی بژیم بە بێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە
حەڵاڵە گەردن و بە بێ قسووری
دەبێ ئەتۆ نەزانی دەردی دووری
ڕەوا نییە لە جۆرمی من نەبووری
چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی؟ لەسەر چی تۆراوی؟
بۆچی بژیم بە بێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە
گوڵێکی خەم ڕەوێنی ڕوو بە خاڵێم
دڵی منە بە تیری تۆ دەناڵێم
قەسەم بە عیشقی پاکی تۆ کەژاڵێم
چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی؟ لەسەر چی تۆراوی؟
بۆچی بژیم بە بێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە
لە لوتفی تۆ دەمێکە بێ مرادم
لە هیجری خاڵەکەت کز و کەسادم
بە لوتفی تۆوە سەربڵیند و شادم
چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی؟ لەسەر چی تۆراوی؟
بۆچی بژیم بە بێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە