ئەو پەنجەی وا لە بێ هێزی دەلەرزێکوشیویەتی مەمکۆڵەی باڵابەرزێئەو ددانەی ئێستێ نەماوە تاقیگەستوویەتی زۆر جار چەنەگەی ساقیئەو چاوانەی سۆمایی لێ بڕاوەهێند لە جوانان داگیرا، داگیراوەئەو لێوەی وا ئێستێ باری گرتووەکوڵمەی نەرم و نۆڵی یاری گرتووەئەو باهۆیەی زەمانە لێی بڕی هێزکام کیژ جوانە گرتوویەتە نێو ئامێزئەو دڵەی وا ژوانی دەویست و جوانیئێستا پڕە لە غەم و لە نیگەرانیئەو پێیانەی شەرزەی کردووە کوتر و کوانماندوو نەبوو قەت لە هاتوچۆی جێژوان