محەمەد ماملێ

لێم زیزە چاوجوانم

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
363
ماڵە بابم بێ وەفا سەبرم نەما تا کەی جەفا
سینگت باغی باسەفا لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

دەردی عیشقم کارییە وا خوێن لە چاوم جارییە
من بەشم غەمبارییە لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

ئەی گوڵم ئەی لالەڕوو ئەی بولبولی دێوانەخووم
بێ سەبەب شەیدا نەبووم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

ناڵەی عیشقە بەشم من عاشقی چاوی ڕەشم
زیزە یاری مەهوەشم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان