غەمی خۆم نییە غەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ عاشق ئازیزم بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێ شێتە شێتی تۆمە
بە برۆ فەرمووت بڕۆ بۆیە
ئێستا گریان و ڕۆڕۆمە
دەست هەڵناگرم ئازیزم لە باڵای تۆ دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
بە برژانگت قەسەم تا هەم
گرفتاری داوی تۆمە
ناکەم مەنعی ئازیزم تۆ چوون جوانی دیدەکەم
مەنعی هاری دڵی خۆمە
غەرقی چۆمی عیشقی تۆ بووم
تۆ نەجاتم دە لەو گۆمە
لێم مەپرسە ئازیزم بۆچی دەگریم دیدەکەم
کێشەم دەگەڵ بەختی خۆمە
هەر بەو سوێندەی کە بۆت خواردووم
چاوجوانێ پابەندی تۆمە
فەرمووی کوڕە ئازیزم غەمێ مەخۆ دیدەکەم بمرم هیچ، بژیم ئی تۆمە