ساڵە تەورە

مزگێنی بێ بەهارە

بە دەنگی: ساڵە تەورە
شێوەزار: سۆرانی
219
بەهارم چەندە خۆشە گوڵ ئەهێنێ لە کاوە
مژدەی بدەنە بولبولان عاشقێکی دل سووتاوە
گوڵ و ڕێحان تێ بکەن دە گەڵ سوێسنەی دە ساوە
ئەو دنیایەی وا ڕەنگین تا سەر وەفای لە بۆ کەس نەماوە
مزگێنی بێ لە برادەران بەهارە بەهار ئەی ئاخ

قوربان هەوری بەهارێ دەهاتن هاتن لە دەم کۆساران
لەو بەهاری سەوزەپۆش لە بولبول لە ڕووباران
گوڵان زەرد و سوور دەبوون لە دەم جۆ و جۆباران
وەنەوشەم زەحیف دەدی شین دەبوون لە جۆباران
مزگێنی بێ لە برادەران بەهارە بەهار ئەی ئاخ

نەوبەهاری لە کوێستانی دە عەزیم هەور لێمان دەخرۆشن
لەبەر نەخشی بەهارێ وەی گوڵ زەڕبافت ئەپۆشن
هەر وەکوو سەحرای چینێ جوملەی میسک فرۆشن
لەبەر شادی بەهارێ چەند لە زەوق و لە جۆشن
مزگێنی بێ لە برادەران بەهارە بەهار ئەی ئەی ئاخ

قوربان بەهارم سەوزەپۆشن لێم شین دەبوون گوڵالە
لە من دەپشکووتن وەنەوشەی لێم شین دەبوو هەڵاڵە
دەهاتنە دەرێ سوێسنە و مێلاق وەی سوورگوڵە تافتەی ئاڵە
لەبەر بۆنی وان گوڵان یاران دەبوون بێ حاڵە
مزگێنی بێ لە برادەران بەهارە بەهار ئەی ئاخ

هەوری دە ڕەش دەهاتن دەیانگرت بەری عاسمانێ
لە گوڕەی دە شەماڵی لە ڕشێنەی دە بارانێ
خەم لە دڵی من چەند زۆرن با بچن دەگەڵ زستانێ
کوێستانم دیت بە تەمێ وەی ئەوەڵ مانگی نیسانێ
مزگێنی بێ لە برادەران بەهارە بەهار ئەی ئاخ