محەمەد ماملێ

پەیامی دڵ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
400
وەرە پەیامی دڵم بەرە بدە بە گوڵم
لە هیجری خاڵی ڕوخی، پساندی بەندی دڵم
مەدە عەزابم، بنێرە جوابم
لەباغی تازە بەرم، غەریب و دەربەدەرم

ئەسیری داوم، بە دڵ سووتاوم
لەیاری لالەڕوخم، دەمێکە بێخەبەرم

قەسەم بە حوسنی جەماڵ
قەسەم بە چاوی کەژاڵ
قەسەم بە زولفی ڕەشت
قەسەم بە ڕۆژی ویساڵ
نەماوە ڕەنگم، سووتاوە جەرگم
لەسۆزی ناڵەیی دڵ، لە ڕازی بولبول و گوڵ

کە بێ مورادم، کز و کەسادم
لە بێ وەفایی بەهار، لەهیجری چاوی خومار
کزەی هەناسەی ڕەشم، سریشکی سوور و گەشم
لە بێ وەفایی فەلەک، ئەوانە بوونە بەشم
عەزیزی ماڵم، شەهیدی خاڵم
قەسەم بە خەندەیی ڕووت، دڵم غەمگینە لەدووت

فیغانی عیشقم، خەو و خەیاڵم
قەسەم بە جەور و جەفات، قەسەم بە عیشق و وەفات
کەسێک هەیە لە جیهان، لە عیشق و ڕازی نیهان
بزانێ حاڵی دڵم، لە عەشق و داد و فوغان

ئەسیری داوم، بە دڵ سووتاوم
فوغان و شینە بەشم، ببینە بەختی ڕەشم
چییە گوناهم کە بێ پەناهم، فەلەک کز و بە تەمە; لە ئێشی جەرگی ڕەشم