ئەی چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
من ئەو یارەم خۆش دەوێ بۆم بێتە تاوڵە و هۆبە
هەی بەوەی بادی هەوایە زولفی هەودا هەودایە
جووتێک چاوی بەڵەکە و شەوێ لە ژوانم نایە
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
ئەو یارەم من خۆش دەوێ فێری تاوڵە و هۆبە بێ
جا بۆیەم وا لێ تۆراوە و پێم گوت زولفت ژاکاوە
بۆیە لە من تۆراوە و پێم گوت زولفت ژاکاوە
سوێندی خوارد بەوەڵڵایە هەر خۆت دەستت لێ داوە
چارۆکەسوور گیان تۆبە کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
من ئەو یارەم خۆش دەوێت بۆم بێتە تاوڵە و هۆبە
سنگی تەختی مەڕمەڕە زولفی ماری لە شەڕە
ئاوری لە من بەرداوە زۆر جوان و لێوی تەڕە
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
من ئەو یارەم خۆش دەوێت بۆم بێتە تاوڵە و هۆبە
هەی ماڵێ بابم کاڵێ کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
تۆ بچۆ بابت ڕازی بکە و دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لەبۆت بکەم ماڵەوماڵێ
چارۆکەسوور تۆبە بێت کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
چارۆکەسوور گیان تۆبە کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێت فێری تاوڵە و هۆبە بێ
بەژنی دارحەیزەرانە سینگی بەفری کەلیخانە
پێم گوت ئاوێزانت بم بە دزی و بە مەحرەمانە
چارۆکەسوور تۆبە بێت کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
من ئەو یارەم خۆش دەوێت بۆم بێتە تاوڵە و هۆبە