حەسەن زیرەک

سێو پێگەیشت

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
555
سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆت زەرد بوون وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گوڵەکەم وادەی گیان کێشان وەرە

بەهار مانگی نیسانە گیانە چونکێ وەعدەی گوڵانە
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە گیانە چریکەی بولبولانە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە بمرم/ گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جنێوم دەداتێ خانم بە چاو پێم دەڵێ وەرە
جەرگم هەمووی لەت لەتە بمرم برینداری خەنجەرە

سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆت جوانن خانم
ڕوحمی خێرت بێ مردم وەرە ناسکێ دەردت لە گیانم

هەی لە من و وای لە کێ گیانە لەبەر لەنجەی مەلەکێ
مەلەک وەک مانگی چاردە بمرم کلەی لە چاوان دەتکێ
لەبەر خۆفی خودام نەبێ ئەسمەر بە گولەکەت دەکەم ئەتکێ