ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا لە عومری من ئەسڕێیتەوە خۆزگە منیش وەک پەپولە گشت تەمەنم وەرزێ بوایە دوور لە خەم و تاڵی ژیان تەنها گوڵم بناسیایە ڕێگام سەودای تەنیاییە و کەسێ نایە بۆ سەردانم ئیتر چیبکەم لەم تەمەنە کە لە هەمووی پەشیمانم لە گریانی مناڵیما پێکەنینم بە خەم ئەهات کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات لە سەد جارا تەنیا جارێ زەردەخەنە دێتە میوان وەک سێبەری لای ئێوارەی خۆرنشینی دار ئەرخەوان ئەی هاوڕێیان چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ بەهارە تاسەم وەری، بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە کێ وەکو من تەم و خومار پەنجەرەکەی داپۆشیوە ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا لە عومری من ئەسڕێیتەوە
Ey temenî pir esrînim eroy awir nadeytewe Legel hemû hengawêkda le umrî min esrêytewe Xozge minîş wek pepule gişt temenim werzê bwaye Dûr le xem û talî jiyan tenha gulim binasyaye Rêgam sewday tenyayîye û kesê naye bo serdanim Îtir çîbkem lem temene ke le hemûy peşîmanim Le giryanî minalîma pêkenînim be xem ehat Keçî êsta xem deryaye û bo kenarim şepol edat Le sed cara tenya carê zerdexene dête mîwan Wek sêberî lay êwarey xornişînî dar erxewan Ey hawrêyan çawim nuqmî nîgarêkî pir behare Tasem werî, belam hêşta xoşewîstîm her bêdare Êstaş gelay umrî gencîm weku payîz helwerîwe Kê weku min tem û xumar pencerekey dapoşîwe Ey temenî pir esrînim eroy awir nadeytewe Legel hemû hengawêkda le umrî min esrêytewe
کەریم کابان