محەمەد ماملێ

گەر ژوانەکەت سەری نەگرت

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
361
عەقڵم ڕۆیی عومرم فەوتا ئەی داد لەبەر لەیلایە
ڕۆژێ قەولانم دەداتێ شەوێ لە ژوانم نایە
قەولی درۆ، وەعدەی خیلاف هەموو تەفرە و ئەدایە
تەختت سووتێ بابان شێواو ئەوە شەرت و وەفایە

گەر ژوانەکەت سەری نەگرت هەر دوور بە دوور لە دەرکێ
زەردێکت بێتە سەر لێوان با کوڵی دڵم دامرکێ

عەقڵی بردووم شێتی کردووم شێواندوومی ئەو جوانە
قەولی دامێ بێتە ژوانێ بە زیاد نەبێ ئەو ژوانە
چاوم خێڵ بوو لاقم شل بوو شەو بە سەر چوو بەیانە
بەختت سووتێ بابان شێواو ئەوە عەهد و پەیمانە
گەر ژوانەکەت سەری نەگرت هەر دوور بە دوور لە دەرکێ
زەردێکت بێتە سەر لێوان با کوڵی دڵم دامرکێ

عەقڵی بردووم شێتی کردووم شێواندوومی ئەو یارە
قەولی ژوانی لەگەڵ گرتم گاڵتەی پێ کردم دیارە
چاوم خێڵ بوو لاقم شل بوو سیس بووم لەو بن دیوارە
بەختت سووتێ بابان شێواو ئەوە قەول و قەرارە
گەر ژوانەکەت سەری نەگرت هەر دوور بە دوور لە دەرکێ
زەردێکت بێتە سەر لێوان با کوڵی دڵم دامرکێ