ئەرێ بیکە بۆ خاتری گیانە عیشقی لە دەستچوو
کاڵێ سەرت هەڵێنە جوانێ ئاورم تێ بەربوو
گیانە نە من ژن دێنم کاڵێ نە تۆ بکە شوو
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارە زێڕ نایە
ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە نەخشی خودایە
ئەرێ نە چاو تێر دەبێ گیانە نە دڵ دەبێزێ
کاڵێ خۆم لێرە ماوم گیانە یار لە تەورێزێ
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارە زێڕ نایە
ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە نەخشی خودایە
سەرێکە مەستی نازت، دڵێکە بۆت نەماوە
دڵم هەقی بە دەستە فتوای سەری دراوە
لەعنەت لە یاری درۆزن وەفای بۆ کەس نەماوە
حەوت ساڵان یاری من بووی بۆچیت نەکرد ماڵئاوا
ئەرێ دەردێکی داومێ گیانە دەرمانی نەکرد
کاڵێ شەماڵ بە بەفری گیانە/جوانێ کوێستانی نەکرد
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارە زێڕ نایە
ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە نەخشی خودایە