زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندمبۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندمڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی منفەلەک زۆر بێوەفا بوو لێی ستاندمئای گوڵەکەم وای گوڵەکەم بۆنخۆشەکەمپاشی باڵای تۆ دڵ بە کێ خۆش کەمغەریب ماوم لە تارانێ بۆ وات کردئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کردلەبەر خاتری خۆشەویستیت بۆ وات کردلەبەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کردئای بۆ وات کرد، وای بۆ وات کرد، گیان بۆ وات کردبە دەستی خۆت ماڵە من و خۆت خرا کردقەتارەئەوشۆکە دیسان دەروون پڕ خەمەنکاروانی خەمان لە لامان جەمەنساقی سا دەخیل وە فریادم ڕەسوە ڕووی نازەوە جام بگرە وەدەسبۆ گوڵاڵەی دڵ دڵبەر عەزیزەنمەزەی تاڵی خەم، یاران لەزیزەنچەند وەختە دڵم غەمگینی لەیلنوا دیارە لەیلا بێ ڕوحم و مەیلنمەکەن مەنعی دوو چاوی پڕ لە ئاومبە دەستی قەوم و خوێش من دڵشکاوملە دنیادا بە مەرگت تاکوو ماومکزەی دێ لە دڵ و جەرگ و هەناومئای غەریبم وای غەریبم وای غەریبمسووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبمشایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی منبەهارە پەڕپەڕە ژاکا گوڵی منسەبەبکارت زەلیل و قوڕبەسەر بێشەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێئای غەریبم وای غەریبم ئای غەریبمسووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم