ئارەزووی بینینی تۆم کرددڵ لە پڕدا کەوتە حاڵهەستی کرد جوانی بەهار وهاتە گوێم نەغمەی شەماڵبوو بە کڵپە تۆی دەروونو یادگاری ساڵ بە ساڵهاتە بەرچاوم نگاریپرچی کاڵ و لێوی ئاڵئەی فریشتەی سیحری خواییوێنە شیرین، شێوە زارگیانەکەم دیسان بە تۆوەکەوتمە گێژاوی خەیاڵبەژن و باڵات، کەرتی ئەندامتلە ڤینۆس سەندووەڕەوت و پیاسەت ڕەوتی لەنجەیئاسکە یاکوو کەوەپێکەنینت سیحری ڕووتەهۆش و دڵمی بردووەخوا یەکە، ئەو جووتە لێوەیبۆ مژین، ئاڵ کردووە!ناوت ناهێنم پەری ناسک لە ترسانا، نەواپێم بڵێی دڵدارەکەم بێ...بێشەرمە، چەن بێ ئابڕووە!