نەجمەدین غوڵامی

گوڵە گەزیزە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
440
گوڵە گەزیزە قژ زەردی لاپاڵ
نەرم ڕادەژێ باوانم بە دەم بای شەماڵ
لە دەس ئەم ژینە، دەردە دڵیەتی
فرمێسکی ئاڵی، باوانم لە سەر چڵیەتی
چقڵی ئاسنین،بسکی ڕنیوە
بەر لە پشکووتن، باوانم خونچەی وەریوە
ئەڵێ لەو ساوە موژدەم دا بەهار
لە زاغا ڕواوە باوانم سیمێکی خاردار
ئەو لقەی لە نێو سیما ڕواوە
بە بۆنی باڕووت باوانم سیس و ژاکاوە
ئەو لقەی ئەم دیو لەو دەریای نزار
جوانی ئەبەخشێ باوانم بە بەژنی بەهار
لە قەدی شاخا گوڕەی قەڵبەز دێ
قاسپە قاسپی کەو باوانم لە ناو ڕەوەز دێ
لە گەڵ گزینگی بەری بەیانی
تێکڕا ئەپژێنێ باوانم جیلوەی جوانی
ڕنووری دوندی کێو چۆڕ چۆڕ ئەسرینی
ئەڕژێنێ و ئەگری باوانم بۆ دوایی ژینی
بولبولی عاشق بەستەی دڵداری
بۆ گوڵی ئەڵێ باوانم دیاری بەهاری