نەجمەدین غوڵامی

بەهار و کوردەواری (چاوەڕوان)

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
472
بەهار و کوردەواری خەمڕەوێنە
کەژ و لاپاڵ و نواڵەی دڵڕفێنە
بە سروە گوڵ هەموو خەمڵیوە ئەمڕۆ
بەهاری من ئەتۆی چاوان هەڵێنە

بەهاری ئێمە دێ و خونچە دەخەمڵێ
بەرەو دەشت و چیا گشتی دەڕەنگێ
لەگەڵ یاری بە تاسەی دوورە زێدم
دەچینە سەیری نواڵە و مێرگ و پژوێ

ئەوە نەورۆزە خەملیوە کەژ و کۆ
ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بەبێ تۆ
خەمینم لێو بەبارم دڵ شکاوم
لە ناخی جەرگ و دڵ هەڵدەستێ بۆسۆم

وەکوو کوێستانی تەم گرتووی وڵاتم
بە شەوگاری خەمان داماو و ماتم
بەڵام نووری هومێدم هەر لە دڵدا
هەتا هەم چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتم