عەدنان کەریم

چاوەکەم

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
312
چاوەکەم، چاوم بەدایم ئینتیزاری تۆ دەکا
شەو بەیادی دیدەنت یادی گوڵی شەوبۆ دەکا
ئاوری عیشقت دەروونی وا سەراسەر گرتووم
دوودی ئاهم وا لەسەر چەرخی بەرین بۆن سۆ دەکا
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا
گوێی لە دەنگی ساز و عوود و بەزمی نای و نەی دەکا
سەردەمێ مەست و خومارە، خادیمی مەیخانەیە
کاتێ تەزبیحی لە دەستە، سۆفییە حەی حەی دەکا
ڕۆژی وایە هەر بەکەیف و پێکەنین و خەندەیە
بەعزە جار مەجنوونە دایم گریە بۆ لەیلا دەکا
دڵ لەبۆ مەحبووبە ئێستا گریە و زاری دەکا
وا لە هەر دوو چاوەکانی خوێن و ئاو جاری دەکا
زۆر بەئازارە دڵی زارم، لەبەر هیجرانی یار
ناحەقە ئەو عالەمە لەو زارە بێزاری دەکا
قەت مەڵێن یار بێوەفایە وا بەناحەق دەیکوژێ
بیکوژێ یا نەیکوژێ، «سافی» فیداکاری دەکا
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری