زەکەریا عەبدوڵڵا

لە دوودڵیت واز بێنە

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تیلیناز
شێوەزار: سۆرانی
222
ئەگەر تۆ وەفاداری
ئەگەر بەڕاستی یاری
پەیمانی ڕاستیم بدەیێ
یار مەرگی بە یەکجاری
لە دوودڵیت واز بێنە
جارێ وەفات بنوێنە
دڵ هاواری بۆت هێنا
نەهاتی بە هاواری

داوێ لە زولفت نادەم بە شارێ
عاشقی تۆمە نەتپرسی جارێ
ناتوانم بێ تۆ گیانە ناتوانم
بێ مەیلی تۆیە ئازاری گیانم

با بەس بێ ئەم ژیانە
ژیانی مەرگ و ژانە
خۆشەویستیت سووتانە
سووتاوم بە ئازاری
ئەی نازانی باوانم
ئاگر بەربوو لە گیانم
ڕێت نەدا بە کاروانم
ڕۆژێک بە میوانداری
داوێ لە زولفت نادەم بە شارێ
عاشقی تۆمە نەتپرسی جارێ
ناتوانم بێ تۆ گیانە ناتوانم
بێ مەیلی تۆیە ئازاری گیانم

ئاواز: زەکەریا
هۆنراوە: جەبار حەبیب