خۆ بەدەستییەوە بووکەشووشە نیم
تا بە کەیفی خۆی گەمەم پێ بکات
ئیدی قەت بۆ لای ناگەڕێمەوە
تازە ناتوانێ کارم تێ بکات
ئەمڕۆ هەر وەکوو هیچ ڕووی نەدابێ
هات و باوەشێک گوڵی بۆ هێنام
وەکوو منداڵێ بۆ کۆشی دایکی گەڕابێتەوە و هاتەوە بۆ لام
بە جۆرێک هەستم تێکەڵ هەستی بوو گڕی تێ بەردام سیمای شەکەتی
دەتگوت کۆتایی دنیا هاتووە کە فرمێسکم دی لەسەر ڕوومەتی
ئەوەندەم زانی چۆلەکەی دەستم لە نێو دەستیدا ئارام خەوتووە
بەسەر شانیدا تێر و پڕ گریام کێ دەڵێ ڕقم لێ هەڵگرتووە
چەندم گوت ئیتر ئەوم خۆش ناوێ قینم لێ دەبێ و ناچمەوە بۆ لای
بەڵام ئەوینی هێندە بەهێز بوو چوومەوە سایەی درەختی باڵای