ئەو گوڵەی مەشهووری گشت عالەم بوو کوا یادی بەخێر
مەیلی وی دەرمانی دەردی من بوو کوا یادی بەخێر
چۆن دەبێ فکرت نەبێ تیریت لە جەرگم کارییە
ئەو دەمەی بوومە نیشانەی تۆ یادی بەخێر
بای شەماڵ بیدا بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم
مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم
من کە سەیدی تیری سەییادم نەما سەییادی من
ئەو دەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا یادی بەخێر
ئەو کە دەیفەرموو وەفادارم بە شەرتی عاشقی
چۆن لە یادم چێ کەلام و خەندەکەی یادی بەخێر
بای شەماڵ بیدا بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم
مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم
من دەناڵێنم کە بۆ لەیلا لە گوڵزارا نییە
چاوی مەست و خاڵی لێوی ئەو گوڵەم یادی بەخێر
چاوەکەم تا کەی وەکوو مەجنوونی شەیدا ناڵە کەم
هەر لەسەر شەرتی قەدیمیم بێوەفا یادی بەخێر
بای شەماڵ بیدا بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم
مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم