عەلی مەردان

گەردن بلوور

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
339
شەو و ڕۆژ لە خەیاڵ و لەبەر چاوی
بەسەر کوڵمە پەخشە پەرچەمی خاوی
گەردن بلوور دیارە لە دوور
لە هەردە و باسکی شارەزوور
لێکەوتووم و پشتم چەما
هەر بە تەمام ماڵ دڵ ڕما
شەو و ڕۆژ لە خەیاڵ و لەبەر چاوی
بەسەر کوڵمە پەخشە پەرچەمی خاوی

ئەڕوانیمە قەد و باڵای لەولاوی
فەوتام و بە هیلاک چووم لە پێناوی
لە ناکاوی کەوتمە داوی
دڵ داڕزا لە پێناوی
بەسە ئەی چاو مەمخەرە داو
گەردن بەرزەی باڵا لەولاو
گەردن بەرزی باڵا لەولاو
شەو و ڕۆژ لە خەیاڵ و لەبەر چاوی
بەسەر کوڵمە پەخشە پەرچەمی خاوی

بە بەر دەمدا لەنجە ئەکا دێ و دەڕوا
شێتی کردووم کە چی پێم ناکا بڕوا
بە کەیفخۆشی بە سەرخۆشی
فریوی دام بە بێهۆشی
لێی بکە سڵ ئەتخاتە گڵ
گوڵی سەرچڵ دایڕزان دڵ
شەو و ڕۆژ لە خەیاڵ و لەبەر چاوی
بەسەر کوڵمە پەخشە پەرچەمی خاوی
گەردن بلوور دیارە لە دوور
لە هەردە و باسکی شارەزوور
لێکەوتووم و پشتم چەما
هەر بە تەمام ماڵ دڵ ڕما
شەو و ڕۆژ لە خەیاڵ و لەبەر چاوی
بەسەر کوڵمە پەخشە پەرچەمی خاوی