ئەو چاوجوانەی لێو قەیتانە
لام میوانە بە شەوانە
نازەنین پەرچەم چین چین
تۆ وەرتگێڕام لە دین
ئەو چاوجوانی لێو قەیتانە
لام میوانە بە شەوانە
کوڵمی ئاڵە وەک گوڵاڵە
قەد شمشاڵە لیمۆی کاڵە
ناوقەد هەیاسە و کەمەر
بۆی شێت بووم و دەربەدەر
ئەو چاوجوانەی لێو قەیتانە
لام میوانە بە شەوانە
خستمیە داو باڵا لەولاو
بەندی کردم بە غەمزەی چاو
خستمیە داو باڵا لەولاو
بە غەمزەی چاو بەندی کردم بە غەمزەی چاو
بێ تۆ من نامەوێ ژین
با دەرچێ گیانی شیرین
ئەو چاوجوانەی لێو قەیتانە
لام میوانە بە شەوانە
گەر نەبینم ئەو چاوکاڵە
ئەم ژینە خۆشەم لا تاڵە
بینایی هەر دوو چاوم
حەرامە خواردن و خاوم
ئەو چاوجوانەی لێو قەیتانە
لام میوانە بە شەوانە
هەر وەک ئاسکی دەشتی چۆڵ
کەیف ئەکەی ئەم دۆڵ و ئەو دۆڵ
قەت بۆ منت نەبوو خێر
پشتت شکانم وەک شێر
ئەو چاوجوانەی لێو قەیتانە
لام میوانە بە شەوانە