دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی ڕووخسارم* وەرە
زەخمە جەرگم بۆ فیراقت، زوو بە لوقمانم وەرە
ئاه چی بکەم نیمە چارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆم بۆچ لێم بێزارە
ئاه چی بکەم نیمە پارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆم بۆچ لێم بێزارە
سەد تەبیب هات و عیلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە، سا بە هاوارم* وەرە
ئاه چی بکەم نیمە پارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆم بۆچ لێم بێزارە
ئاه چی بکەم نیمە چارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە
گەر دەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت
سەد ئەوەندەی زولفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە
ئاه چی بکەم نیمە چارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆم بۆچ لێم بێزارە
*= لە هۆنراوەی شاعیردا لەباتیی "ڕووخسارم" و "هاوار" وشەی "کەنعانم" و "ئامانم" هاتووە.
هۆنراوە: تاهیربەگی جاف