شەکرەسێوە شەکرەسێو
ئەو دەم و لێوە شەکرەسێو
جوان و شیرینە و شیرین
گوڵی ئەو کێوە نەسرین
لێوی ئاڵت، دانەی خاڵت
لیمۆی کاڵت، شەکرەسێو
هەرمێ و سێو و لیمۆ
قەستەم بە دوو چاوی تۆ
دوو چاوی تۆ
کەسم خۆش ناوێ غەیری تۆ
ڕۆژم لە لا شەوە بێ تۆ
شەوە بێ تۆ
بە لەنجەی جوان بێرە هەیوان
با بتبینم، بووم بە بریان شەکرەسێو
بە لەنجەی جوان بووم بە بریان
با بتبینم بوومە بریان شەکرەسێو
شەکرەسێوە شەکرەسێو
ئەو دەم و لێوە شەکرەسێو
جوان و شیرینە و شیرین
گوڵی ئەو کێوە نەسرین
لێوی ئاڵت، دانەی خاڵت
لیمۆی کاڵت، شەکرەسێو
بە چاوی جوان و شیرینت
بە هەق پەرچەمی چین چینت
پەرچەم چین چینت
قەت من نانووم شەوانە
خول ئەخۆم لەو کێوانە
لەو کێوانە
دێوانەی تۆم پێ بزانە
ئاخری سووتام وەک پەروانە شەکرەسێو
شەکرەسێوە شەکرەسێو
ئەو دەم و لێوە شەکرەسێو
جوان و شیرینە و شیرین
گوڵی ئەو کێوە نەسرین
لێوی ئاڵت، دانەی خاڵت
لیمۆی کاڵت، شەکرەسێو
شێت و شەیدای چاوی ڕەشتم
نەما کەیف و سەفا و گەشتم
سەفا و گەشتم
جێ نشینی هەردە و دەشتم
چاوەڕوانم بێی لە ڕێوە
بێی لە ڕێوە
هۆشت بردم، وێڵت کردم
زووریشم*؟؟؟ چوو بە هۆی تۆوە شەکرەسێو
شەکرەسێوە شەکرەسێو
ئەو دەم و لێوە شەکرەسێو
جوان و شیرینە و شیرین
گوڵی ئەو کێوە نەسرین
لێوی ئاڵت، دانەی خاڵت
لیمۆی کاڵت، شەکرەسێو
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی ڕاپۆرتی هەڵە بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس