کراس کوودەری ئاورێشم با بەس ئاخت بۆ هەڵکێشم
کچێ بە خودای سوێندت دەدەم ساتێ وەرە لات دانیشم
چاوجوان بە خودای سوێندت دەدەم ساتێ وەرە لات دانیشم
وەرە وەرە لە بەرانبەرم ساتێ دانیشە
ڕۆژێ دوو جار بۆچ ئەتۆرێی کردووتە بە پیشە
ڕۆژێ سەد جار لێم ئەتۆرێ کردوویە بە پیشە
کراسەکەت چیتی مۆرە تۆزی هەڵیکە زۆر شۆڕە
دڵ هەر دڵێکە دامە تو توخوا نەشمیل دڵ مەگۆڕە
دڵ هەر دڵێکە دامە تو توخوا چاوجوان دڵ مەگۆڕە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلە لاری
خۆم ئەبم بە مێهمانت چاوجوان ناسک و نازداری
خۆم ئەبم بە مێوانی چاومەس ناسک و نازداری
کراسەکەت کەتانچینە موبارەکت بێ شیرینە
لەسەر چی لە من تۆراوی ڕەحمت بێ بەسیە ئەم قینە
وەرە وەرە لە بەرانبەرم ساتێ دانیشە
ڕۆژێ دوو جار بۆچ ئەتۆرێی کردووتە بە پیشە