کارمەند ڕواندزی

شاری مەعریفەت

بە دەنگی: کارمەند ڕواندزی
شێوەزار: سۆرانی
201
هەوای خۆشی بەفری قەندی هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وا بێ لەو نەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ و شەراب لە پەیمانە بکا

گەڵا لەسەر درەختەوە بە لەنجە و لار و سەماوە
قومری بە دڵ بچریکێنێ شەرحی ئەو گریانە بکا
وەکوو باخی ئیرەم وایە سروشتی ڕازاوەی کۆیە
لەوەتەی کوردستان هەیە کۆیە ئەم بەیانە دەکا
هەوای خۆشی بەفری قەندی هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وا بێ لەو نەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ و شەراب لە پەیمانە بکا

قەڵەمزادەی کۆیە زۆرن بە بیر و فکر و هۆشەوە
کۆیە هەر وا بووە و وا دەبێ فەخری ئەم سامانە دەکا
چ شارێ لەم کوردستانە ساحیب فکری منەوەرە
کۆیەیە فکری ئازادی پەخشان و پەخشانە دەکا
زەینەب هەقتە گەر بنازی بڵێی کۆیە و کۆییزادەم
کۆیە شاری ماریفەتە و تەئریخ ئەم بەیانە دەکا
هەوای خۆشی بەفری قەندی هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وا بێ لەو نەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ شەراب لە پەیمانە بکا

هۆنراوە: زەینەب خان (کچە کورد)