چاوەکەم خۆ من برینداری خەدەنگی چاوی تۆم
زار و بیمار و گرفتاری کەمەندی داوی تۆم
وێڵ و سەرگەردان و خار و عاجز و ئاشوفتەحاڵ
دڵ بەتاڵانچووی کاکوڵی ئاڵاوی تۆم
گوڵبەهار چاوخومار لێوبەبار ناسک و نازدار
گەر دەپرسی [داد] و گریان و فوغانم بۆ چییە
ڕاستە باوکمردە نیم ئەمما جگەرسووتاوی تۆم
قاتڵی من کەس نییە بوختانی ناهەق بۆچ بکەم
من شەهیدی خەنجەری موژگانی تازەساوی تۆم
گوڵبەهار چاوخومار لێوبەبار ناسک و نازدار
من لەبەر پیری قەدم خەم نەبووە گەر باوەڕ دەکەی
قەدخەمیدەی قامەت و باڵای وەکوو لەولاوی تۆم
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە
دەس بە ئەژنۆ و قوڕبەسەر دایم بە ئاهی سەردەوە
گوڵبەهار چاوخومار لێوبەبار ناسک و نازدار
هۆنراوە: کوردی