ناسر ڕەزازی

ئاغە و ئاغە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
404
چاومەستە دەهەستە بێرە لام غونچە گوڵم
ماچم دەیە بمدوێنە مەشکێنە دڵم
لەم دەفری مەیەت کاسەیەکم بۆ تێکە
تا نەبوە بە دەفر و کاسە و گۆزە گڵم
ئەم جارە پەڵاسی شەرم و دین پارە دەکەن
ئەم دەردی هەژاریەم بە مەی چارە دەکەم
سێ بەردە دەنێمە مشتی بیری پیرم
کیژی ڕەزی ڕووسوری ترێ مارە دەکەم
#گۆرانی
بەرانبەرم دامەنیشە
جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
ئەو دەردەی لە تۆوە لە منیشە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
سینگت پیاڵە و پەرداغە
بۆم تێکە لەو قوناغە

مانگ لە ئاسمان یەک و سێیە
لەسەر سینەی ئەلف و بێیە
نەم خویندووە و دەرسم پێیە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
سینگت پیاڵە و پەرداغە
بۆم تێکە لەو قونیاغە
#مەقام
مەیگێڕ وەرەوە بەرماڵ و جبەی دەفرووشم
ڕیشم لە گێرەو دادنم و وەشەی دەفرووشم
تەزبێحی دەستم داری فێڵ بازانە
هەرکەس دەیەوێ بە چوڕێ مەی دەفرووشم
#گۆرانی
بەرانبەرم ڕاوستاوە
وێنەی مانگ خەرمانەی داوە
جەرگ و دڵم بۆی سووتاوە
هەی ئاغە و ئاغە
سینگت پیاڵە و پەرداعە
بۆم تێکە لەو قونیاغە

دانیشتووە لەسەر کوورسی
نوقتە بە نوقتە دەینووسی
کێ حاکم بوو کێ دەیپرسی
هەی ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە
سینگی پیاڵە و پەرداغە
بۆم تێکە لەو قونیاغە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد