تا شەم* نەسووتێ دەم بەدەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
کوشتمی ئەو دوو چاوە جوانە
تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی
قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فکری ویساڵی یار نەکەی
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
کوشتمی ئەو دوو چاوە جوانە
عاشق ئەبێ مەستانە بێ
خاکی بەری* مەیخانە بێ
ساقی لە لای جانانە بێ*
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
کوشتمی ئەو دوو چاوە جوانە
لەم لاوە گریەی نای و نەی
لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاور لە عالەم بەربدەی
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
کوشتمی ئەو دوو چاوە جوانە
عاشق ئەبێ مەستانە بێ
خاکی بەری* مەیخانە بێ
ساقی لە لای جانانە بێ*
ئاخ نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
کوشتمی ئەو دوو چاوە جوانە
هۆنراوە: وەفایی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "دڵ" و "دەری" و "ساقی لە کن پەیمانە بێ" هاتووە.
سەرچاوە: ڤەژینبووکس