ئیبراهیم قادری

مەقامی پیرەهەڵۆ و گۆرانیی لیمۆ هەی لیمۆ

بە دەنگی: ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
200
پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ
نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نییە وا مات و پەشێو
لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو
ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان
کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ
بە قسە خۆشە مەترسیی مردن
تاڵە ئەو هەستی بە مردن کردن
کاتی کۆچ کردنە وەختی سەفەرە
داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە
هەر بینا هات ئەجەل و من مردم
با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم

چوار کەس لە دنیا نەگەین بە مراد
لاس و خەزاڵ و لیمۆ گیان شیرین و فەرهاد
لیمۆ های لیمۆ لیمۆ کەرکاڵە*؟؟؟
وەک شەم دائەگیرسێ لیمۆ گیان لەو گەورەماڵە

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس