شەنگال هاوار دینێ هاوار
من گۆڕاوم یا زەمانە؟
ئەو ڕۆژانەت لە بیر ماوە
تۆ کۆتر بووی من هێلانە
تۆ هەور بووی من بارانە
هیچ لە بیرتە
وڵات بوو بەژن و باڵاکەت
منیش ببووم بە ئاڵاکەت
هاوار دینێ هاوار
دە پێم بڵێن من گۆڕاوم یا زەمانە؟
دیاربەکر مات و مەلوول
دەستەوئەژنۆ دانیشتووە
بەیانیت باش کام بەیانی؟
سەدان ساڵە لەم وڵاتە
هەر شەوەزەنگ هەر تاریکی
شەوە، شەوە دایم خەوە
هاوار دینێ هاوار
دە پێم بڵێن من گۆڕاوم یا زەمانە؟
هاوار دینێ هاوار
من گۆڕاوم یا زەمانە؟
لە خەوندا من دەبینی
سەرم بۆتە بەردە گەورەی
ژێر بناغەی قەڵام دمدم
هەستە خاتوون
هەستە خاتوون سینگم بۆتە دەروزایەکی پان و بەرین
هەستە خاتوون
مێژوو سواڵکەرێکە لە دەرباری خان و سوڵتان پەروەردە بووە
مێژوو نۆکەرێکە بە بەر ماڵی بەگ و ئاغا ڕاهاتووە
هاوار دینێ هاوار
من گۆڕاوم یا زەمانە؟
هاوار دینێ هاوار
دە پێم بڵێن من گۆڕاوم یا زەمانە؟
لە خەونەکە دێمە دەرێ
تەپەیەک دێ پێستی قازی
بۆتە دەفەی دەستی پێشەنگ
تەپەیەک دێ چاو دەگێڕن
کۆماری کورد کیژۆڵەیەکی کەم تەمەنە
لەسەر دەستان بۆ دەرباری پادشای دەبەن
تەپەیەک دێ دێنە پێشێ
قامکەکانیان ڕوی دە منە
دەمناسنەوە لە چوارچرا
بە دەست وانە لە دار درام
لە هەڵەبجە بە دەست
وانە تاڵان کرام
ئیرحان*؟؟؟ کرام
لە شەنگالێ بە دەست
وانە خاپوور کرام
دەورەم دەدەن قەڵای سینگم
داگیر دەکەن
دەرگای دڵم دەکەنەوە
ئێسکەکانم دەکروسنەوە
داگیر کرام
وێران کرام
لەت لەت کرام
تڕۆکرام
فڕۆترام
فرۆشترام
هاوار دینێ هاوار
دە پێم بڵێن من گۆڕاوم یا زەمانە؟
شەنگال
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس