مناڵێکی چاوگەشی کورد
لەسەر شاخێک بەجێ مابوو
لە ژێر هەتاو و بێ سێبەر بوو
فرمێسکی چاو ڕایژاندبوو
لە خۆرەتاو تێرامابوو
سەری سوڕما و بە تەنیا بوو
لە ناو جەستەی بێنازیدا
گڕی هاوار سەری هەڵدا
تەمەن کورت بوو مەودایی نەدا
ڕۆمانی ژان لە چاپ بدا
بە دیدەی پڕ لە ڕازیدا
بەسەر پەردەی ئاسماندا
ئەوەی قەوما لە ژیانیدا
بە یەک وێنە نیشانی دا
مناڵێکی چاوگەشی کورد
لەسەر شەنگال بەجێ مابوو
بێ نان و ئاو، بێ سێبەر بوو
فرمێسکەکان ڕایژاندبوو
لە خۆرەتاو تێرامابوو
سەری سوڕما و بە تەنیا بوو