زەکەریا عەبدوڵڵا

چۆن وا نابێ

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تیلیناز
شێوەزار: سۆرانی
208
چۆن وا نابێ؟ چۆن وا نابێ؟
دڵم عاشقی جوانیت نەبێ
لە چاوی من هێندە جوانی
نابێ هیچ جوانی وا هەبێ
چاوەکانت لە کل ناوە
ناز ئەفرۆشی بەم دوو چاوە
ئەڵێن مەیلی بە من داوە
دوعای ئەکەم خۆزگە وا بێ
چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ
دڵبەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ
چۆن وا نابێ؟ چۆن وا نابێ؟
دڵم عاشقی جوانیت نەبێ

تیرێکی وات لە دڵ داوە
هەر ڕۆژ مەیلم بۆت زیاد ئەبێ
بە وشەی ناز و پەیمانت
دەمبەی بەرەو دونیای جوانیت
شیرینە وەک لێوەکانت
هەر وشەیەک لای تۆوە بێت
چاوەکانت لە کل ناوە
ناز ئەفرۆشی بەم دوو چاوە
ئەڵێن مەیلی بە من داوە
دوعای ئەکەم خۆزگە وا بێ
چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ
دڵبەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ
چۆن وا نابێ؟ چۆن وا نابێ؟
دڵم عاشقی جوانیت نەبێ

ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: جەبار حەبیب