دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردن نە قوربانی لەبانت بم
خۆ من پاشی تۆ ئازیزەکەم غەریب و هەژار
لە سوێی باڵاکەت ئازیزەکەم بوومە دەردەدار
چی بڵێم و چ بکەم بۆچی فوغان بۆچی هەرا کەم
چی دی هەیە دونیا تەمەننا لە خودا کەم؟
وەختێ بێ یار بووی ئازیزەکەم هەر منت یار بووم
هەر من دڵسۆز و ئازیزەکەم وا غەمخوارت بووم
چی بڵێم و چ بکەم بۆچی فوغان بۆچی وەها کەم
چی دی هەیە دونیا تەمەننا لە خودا کەم؟