محەمەد ماملێ

دەنوێ دەنوێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
160
وێڵی مەکانی پەریانم
خەڵکی جزیر و بۆتانم
عاشقی کچی شای پەریانم
ئەی دەنوێ و دەنوێ و دەنوێ
ئەی دەنوێ و خەوی نایە
شەو بە ئینتیزاری یارم
خەو بە چاومدا نایە

خزم و کەسەکانم گەنێ
دەچمە باغی شای ئیرەمێ
بەڵکوو پەری خانم دەنێ
ئەی دەنوێ و دەنوێ و دەنوێ
ئەی دەنوێ و خەوی سووکە
ئەو کیژەم تازەبووکە
وەک سێوی سەر چڵووکە

کەسری نەیەتە سەر شانم
لێم نەتۆرێ پەری خانم
نازی وی ئەمن دەیتوانم
ئەی دەنوێ و دەنوێ و دەنوێ
ئەی دەنوێ و خەوی نایە
شەو بە ئینتیزاری یارم
خەو بە چاومدا نایە

من ئادەمیزاد تۆ پەری
پەری جوانن بۆ دولبەری
خۆم لێ کردووە بە مشتەری
ئەی دەنوێ و دەنوێ و دەنوێ
ئەی دەنوێ و خەوی نایە
شەو بە ئینتیزاری یارم
خەو بە چاومدا نایە

لە نێو ڕووناکی و تاریکی
عاشقم بە کەمەرباریکی
بریا دۆستم با جارێکی
ئەی دەنوێ و دەنوێ و دەنوێ
ئەی دەنوێ و خەوی نایە
شەو بە ئینتیزاری یارم
خەو بە چاومدا نایە

کیژ دێنە خوار دەستە دەستە
یەکێک لە ناویان چاومەستە
ئەو ئارەزووم و مەبەستە
ئەی دەنوێ و دەنوێ و دەنوێ
ئەی دەنوێ و خەوی نایە
شەو بە ئینتیزاری یارم
خەو بە چاومدا نایە