ژینا سەقزی

شەراب

بە دەنگی: ژینا سەقزی
شێوەزار: سۆرانی
179
دایخەن بەڕووما دەرگەی مەیخانە
دەردی دابڕان سەخت و گرانە
بە کوڵ بۆ خۆم و ڕابردووم گریام
ساقی و مەیخانەش نەهاتنە فریام
ساقی شەرابت زۆر تفت و تاڵە
دەستی لەرزۆکم نایگرێت پیاڵە
ژیان لە دووریت هەمووی خەیاڵە
دونیا بەبێ تۆ پێکی بەتاڵە

مێز و پەرداخ و پیاڵە بشکێنن
بەس دڵی یارم لێ مەڕەنجێنن
ساقی شەرابت کەللەتەزێن بێ
وەکوو ماچی یار با خەمڕەوێن بێ
ئەوانە لێرە شەراب ئەنۆشن
پیاڵە لێک ئەدەن مەست و سەرخۆشن
بۆ خۆشی دێنە مەیخانە جارجار
نییە لە دەرد و خەمی دووری یار

سەرم سەرمەستی عەشقی ئەو ببوو
دەستم هۆگری پیاڵە و مەی ببوو
جاران سەرخۆشی چارەی دڵم بوو
مەی وەکوو هاوڕێ هەر لەگەڵم بوو
یار بۆ تۆراوە ڕاسم پێ بێژن
شەراب و بادەم لە دەس بڕێژن
شەراب و بادە واز لێ ئەهێنم
بە دیداری ئەو تاسەم ئەشکێنم

ئەبمە تەوبەکار، من تەوبە ئەکەم
تەرکی شەراب و مەیخانە ئەکەم
لەمشەو بەدواوە بادە حەرامە
ڕێگای عەشقی تۆ تاکەڕێگامە
ئەگەر سەرێ با لە ماڵی چۆڵم
بەرماڵێک دێنم ئەیگرمە کۆڵم
شەڕاب و بادە واز لێ ئەهێنم
بە دیداری ئەو تاسەم ئەشکێنم