سابیر کوردستانی

خۆزگە

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
185
خۆزگە لەم دونیایەیدا یەک چاوێکم هەبوایە
وەسفی جوانی نەجیبەم بە دڵی خۆم بکردبوایە
وەسفی جوانی ئەو کچەم بە دڵی خۆم بکردبوایە
شەوێ تاکوو بەیانی شعرم بۆ هەڵبەستایە
ئەوسا مردنم هەق بوو ناهەق نەبوو خودایە

خۆزگە لەم دونیایەیدا ئاواتم ئەهاتە دی
ئەو کەسەی ڕۆشنبیر بێ تێدەگا من دەڵێم چی
جا ئەگەر بەم حاڵە بێ زەحمەتە بۆ من ببی
خۆزگە ئەتۆم بدیبوایە بە جل و بەرگێکی کوردی

یارەکەم لێم دەپرسێ بۆ وا مات و حەزینی
عالەم گشت دڵیان شادە و تۆش هەر خەریکی شینی
هەر کەس حاڵم ببینێ وەردەگەڕێ لە دینی
ئەوە دیسان کولاوە دڵم زام و برینی
ئەوە دڵم کولاوە هەموو زام و برینی

ئەزانم ڕۆژێ ئەمرم هەر وا بە ناڕەزای دڵ
ئاواتم نایەتە دی بەو داخە ئەچمە ژێر گڵ
تەمەنی ژینم کە ڕۆی هەڵوەری وەک پەڕەی گوڵ
ئەوسا هیچ سوودی نییە شین و گریانی بە کوڵ

ڕۆژێ بەو خەیاڵەوە ئەڕۆیشتم بە ڕێوە
ڕێم لێ هەڵە بوو وەک شێت کەوتمە ئەو دەشت و کێوە
خوا کارێکی وام بۆ بکا ماچ کەم ئەم دەم و لێوە
خوا کارێکی وام بۆ بکا بمژم ئەو دەم و لێوە
تووشی سەد هەڵەی کردم چی بکەم ئەو دڵە پەشێوە
تووشی سەد هەڵەی کردم چی بکەم ئەم دڵە پەشێوە

خۆزگە لەم دونیایەدا من ڕووناکیم ببوایە
وەسفی جوانی پەروینم بە دڵی خۆم بکردبوایە
خۆزگە لەم دونیایەدا یەک چاوێکم هەبوایە
وەسفی جوانی نەجیبەم بە دڵی خۆم بکردبوایە
شەوێ تاکوو بەیانی شعرم بۆی هەڵبەستایە
ئەوسا مردنم هەق بوو ناهەق نەبوو خودایە