عەتا قەرەداغی

خاکی غەریبی

بە دەنگی: عەتا قەرەداغی
شێوەزار: سۆرانی
233
من لە خاکی غەریبیدا عادەتم شین و گریانە
وەرە و سەیرێکی حاڵم کە بزانە چەن پەرێشانە
بزانە چەن پەرێشانە

سینەم پڕ ئاه و حەسرەتە دڵم وەختە لەت لەتە ئەبێ
بە بای سەبا جواب ئەنێرم حاڵی ئازیز ئەبێ چی بێ
کە تۆم جێهێشت دڵم مرد تەرکی بەهار و گوڵم کرد
شەوی دوێنێ هەر نەخەوتم ئەشکی چاوم وشکی نەکرد

تاکەدارێ جێژوانمان بوو تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ
هەست ئەکەم بچمە خزمەتی بەڵکوو شوێنپێی تۆی لێ مابێ
خۆزگە تەمەن ڕێگەی بایە یەک دیدارمان ساز کردایە
لەو دیدارە تێر تێر بۆنی زوڵفی خاوتم بکردایە
من لە خاکی غەریبیدا عادەتم شین و گریانە
وەرە و سەیرێکی حاڵم کە بزانە چەن پەرێشانە
بزانە چەن پەرێشانە