پێی بڵێن بەو نازدارە با جارێ سەردانم بکا
دەردەداری دەستی ئەوم بۆ خۆی بێبەری ئەکا؟
ئەگەر ڕۆژێ ئەو منی خۆش ویستبێ
ئەگەر جارێ یادی منی کردبێ
کە بمبینێ چاوی پڕ گریان ئەبێ
کە بمبینێ حاڵی پەرێشان ئەبێ
من نەخۆش و دەردەدارم ئای ئای سا لە ڕێی خوا عیلاجێ
چەن حەکیم چاری من ناکەن ئای ئای هەر ئەبێ یار بمگاتێ
پێی بڵێن خۆ ئەو فێری عەشقی کردم
هەمیشە باسی وەفای بۆ ئەکردم
کەچی ئێستا بە جۆرێ دابڕاوە
تەنانەت هیچ یادگاری بیر نەماوە
بۆ بوویتە مایەی عەزاب و خەمی چەن ساڵەی دڵم
بۆ دواجار سەردانێکم کە با ڕازی دڵم دەربڕم
پێی بڵێن بەو نازدارە با جارێ سەردانم بکا
دەردەداری دەستی ئەوم بۆ خۆی بێبەری ئەکا؟
وەرە و تەماشایەکی ماڵم بکە
وەرە سەیری ئەلبومی عومرم بکە
کە بیبینی چاوت پڕ گریان ئەبێ
کە بیبینی حاڵت پەرێشان ئەبێ