هەی ئاسکی سووکی لە سێبەر سڵکەر
ئۆ هەوای بەرزی ئێڵاخان لەسەر
هەی عەنبەرین خاڵ سوسەنی کڵاف
ئەی رووناکایی ڕەشماڵانی جاف
چنوور لە باخان وەنەوشە لە چەم
بوون بە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم
چنوور بۆ وا زولفت لوول و پەشێوە
وەنەوشە ملکەچ خاڵ سەر لێوە
شەوان شەو ناڵە ڕۆژان ڕۆڕۆمە
یەکجار پەژارەی دوورییەکەی تۆمە
وە ڕۆژ ئەگەڕم وە هەر حاڵێ هەس
وە شەو پەژارەت وەر نادەم لە دەس