حەسەن زیرەک

دەردت لە من بووک مریەم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
225
تەیری بێ دان و ئاوم پەروانەی باڵ سووتاوم
لەو ڕۆژەی لێت بڕاوم جوانێ ڕەش بوو جەرگ و هەناوم
جوانێ ڕوحمی خێرت بێ بمرم غەریب و لێقەوماوم
دەردت لە من بووک مریەم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە وەی وەی کوشتەی دوو چاوی لەیلێ

ئەرێ تەیارەی باڵ شکاوم
تەیرێکی باڵ شکاوم لە شاخاندا لێ دراوم
دەڵێم دەستم دەستۆ کە بمرم ڕەش بوو جەرگ و هەناوم
دەردت لە من بووک مریەم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە وەی وەی کوشتەی دوو چاوی لەیلێم

نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لەبۆ مەمکی برد
کوڵمی سێوی لاسوورن گیانە تێیدایە خاڵی ورد ورد
کفرێ لە من واقیع بوو داوای دوو ماچم لێ کرد
ڕەبی ماڵی من وێرانە بێ گیانە و من کفری وام بۆچی کرد
دەردت لە من بووک مریەم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە وەی وەی کوشتەی دوو چاوی لەیلێم

چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمەت دەندووکی کەوێ
مەڕ بەرخی خۆی چۆن دەوێ ئەمنیش یارم وا دەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین نەرمێ بە جووت خەومان لێ بکەوێ
دەردت لە من بووک مریەم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە گیانە کوشتەی دوو چاوی لەیلێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە بمرم کوشتەی دوو چاوی لەیلێم