بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆم
بە نان و ئاو و جل و بەرگی خۆم
خزمەتم کردی لە عێران و ڕۆم
کەچی هێشتا هەر دیل و ڕەنجەڕۆم
گوناهم چی بوو بەم دەردەت بردم!؟
بۆچی بە ناهەق وا سووکت کردم!؟
بیست و حەوت ساڵە تاڵە ژیانم
لە ژێر دەستی تۆ زۆر پەرێشانم
لە ئینسان ناچم عەینی حەیوانم
وا بە خۆت دەڵێی حامی گەلانم
گوناهم چی بوو بەم دەردەت بردم!؟
بۆچی بە ناهەق وا سووکت کردم!؟
برا گیان
بیست و حەوت ساڵە زووخاو ئەنۆشم
لە زوڵم و جەورت هەر چاو ئەپۆشم
لەبەر تۆ زەربەم داوە لە خۆشم
کەچی هێشتا هەر پەست و سەرخۆشم
گوناهم چی بوو بەم دەردەت بردم!؟
بۆچی بە ناهەق وا سووکت کردم!؟
بیست و حەوت ساڵە دەم بە هاوارم
جارێ ناپرسی ئەی هاوار لە حاڵی زارم
ئەزانی بۆچی ئاخ لە تۆ بێزارم
شارەزای دەردمی ناکەی تیمارم
گوناهم چی بوو بەم دەردەت بردم!؟
بۆچی بە ناهەق وا سووکت کردم!؟
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم
لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم
دوو کۆرپەت لە لانک بێ گیانە هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم ئەرێ یا هیچیان ناگرێنم
بۆخۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە وەڵامەی دەمێ
دوو برۆی ڕەشی هیلالی کەوتوونە ژێر پەرچەمێ
سەبر و هۆشیان لێ بڕیوم گیانە خستوومیە بەحری غەمێ
لووتی* چادرەکەیت لادە گیانە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم
لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم
دوو کۆرپەت لە لانک بێ گیانە هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم ئەرێ یا هیچیان ناگرێنم
ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆخۆت کەیفم بۆ دەکەی ئەرێ بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردۆ گیانە بە دەم داخ و دەردەوە
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم
لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم
دوو کۆرپەت لە لانک بێ گیانە هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم ئەرێ یا هیچیان ناگرێنم
دەفەرمووی بۆ تۆ نابم! چۆنی دەڵێی تا وا بم
کەوتوومە بەندیخانە هەی بە یادی تۆوە ماوم
یاڕەبی کۆستی دڵ کەوێ گیانە گەر ساتێ لێت جودا بم
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم
لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم
دوو کۆرپەت لە لانک بێ گیانە هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم ئەرێ یا هیچیان ناگرێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم گیانە یا هیچیان ناگرێنم
هۆنراوەی مەقام: فایق بێکەس