
جەمیلە ئەو قورعانە بتگرێ ئەی هاوار هێنات لێکت کردەوە
جەمیلە سێ جار دەستت پێدا دا ئەی هاوار بۆ مزگەوتت بردەوە
جەمیلە بۆخۆت کەیفم بۆ دەکەی ئەی هاوار بە گەردنی زەردەوە
جەمیلە ئەمنت ماڵوێران کردووە ئەی هاوار بە هەناسەی سەردەوە
جەمیلە جەم جەم جەم و جەمیلە ئەی هاوار بەرۆکت بۆ دەرزیلە
جەمیلە قامکت شووش و باریکە ئەی هاوار جوانە بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە قامکی شووش و باریکە ئەی هاوار جوانە بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە توخوا تاوێ گوێ شل کە ئەی هاوار با دەنگی من بتگاتێ
جەمیلە ئەی کە جوان و شیرینی ئەی هاوار تاقانەی مەهاباتێ
جەمیلە نەهاتی بە میوانم ئەی هاوار دانیشین یەک دوو ساتێ
جەمیلە تاقە ماچێکم دەیەی ئەی هاوار لە جیاتی گشت بەراتێ
جەمیلە هەر وەک بارانی بەهار جەمیلە وا فرمێسکم دێنە خوار
جەمیلە ئارامم لێ بڕاوە ئەی هاوار ڕەحمت پێمدا بێ جار جار
جەمیلە بە یادی ئەو چاوانەت ئەی هاوار دادەنیشم من خەمبار
جەمیلە ئەگەر مەیلت لەسەرمە ئەی هاوار ببە وە یارم دوو جار
جەمیلە جەم جەم جەم و جەمیلە، جەمیلە بەرۆکت بۆ دەرزیلە
جەمیلە قامکی شووش و باریکت ئەی هاوار جوانە بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە قامکی شووش و باریکت جەمیلە جوانە بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە ئاوڕی بەخێرم وێدە جەمیلە ئەو دڵەم بۆ تۆ زەلیلە