
مەستی بادەی غەزەلم سەرکەش و مەستانە دەڕۆم
ژیلەمۆی باغی شەمم شەو وەکوو پەروانە دەڕۆم
دەچمە ناخی گڕی پڕتینی ئەوینی دڵەکەم
هەر وەکوو پەروانە لەسەر وەعدە و پەیمانە دەڕۆم
مەلی دەریام و لەسەر پێلی خەفەت دێم و دەچم
نیمە باکێ لە خەتەر بەو دڵە پڕ ژانە دەڕۆم
مەنزڵم شوێنێکە ڕێگەی پڕی خۆف و خەتەرە
بۆسەیە و کەوتوومە ناوی گورج و جانانە دەڕۆم
دەچمە ناخی گڕی پڕتینی ئەوینی دڵەکەم
هەر وەکوو پەروانە لەسەر وەعدە و پەیمانە دەڕۆم
مەستی بادەی غەزەلم سەرکەش و مەستانە دەڕۆم
ژیلەمۆی باغی شەمم شەو وەکوو پەروانە دەڕۆم
من بەرەو ژوانی گوڵم دام لە شەقەی باڵی ئەوین
تەشنەیی ئاوی ژیانم دەس و پەیمانە دەڕۆم
تەیری بەختی من بەرەو ئاسۆ خووشی بە بێ وەستان
مەست و دێوانەم بەرەو مەنزڵ و مەیخانە دەڕۆم
مەستی بادەی غەزەلم سەرکەش و مەستانە دەڕۆم
ژیلەمۆی باغی شەمم شەو وەکوو پەروانە دەڕۆم
هۆنراوە: شاهۆ موکریانی