ئازاد قەرەداغی

نازانم من بۆچی وام

بە دەنگی: ئازاد قەرەداغی
شێوەزار: سۆرانی
283
باریک بووم وێنەی دەزوو
دەچمە هەوا بە یەک فوو
لە یەک میزان ناچمە دەر
بوومە بەردی تەرازوو
بولبولی ناو قەفەسم
سواری ئەسبی ناحەزم
ناشوێرم لێی دابەزم
هەر من سەختم نابەزم

وا دەڕوا مانگ و ساڵم
سەیرە بەخت و ئیقباڵم
هەر کەسێ دەکەم بە دۆس
ئەو لێم دەبێ بە زاڵم
ئەو لێم دەبێ بە زاڵم
هەر کەس دەکەم بە یارم
بە دۆستی دڵ عوزارم
خۆشەویست و دڵدارم
هەر ئەو دەبێ بە مارم
هەر ئەو دەبێ بە مارم

ئەگەر چوار فەسڵی ساڵێ
بۆی بچمە دەر لە ماڵێ
هەرچی هەمە بیدەمێ
وەک مار لە لاقم دەئاڵێ
وەک مار لە لاقم دەئاڵێ
نازانم من بۆچی وام!؟
چاکەی دەکەم بەردەوام
لەگەڵ دۆستانم بە عام
هەر دەشبێتەوە خەتام
هەر دەبێتەوە خەتام