کرماشان شاری شیرینم
شاری جوان و کوردنشینم
زۆر پێمخۆشە کە بتبینم
خۆشم دەوێی کچە جیران
ئەی وەی وەی
دە وەرە بابانوێران
کرماشان شاری ئەژدادم
کرماشان قەت ناچی لە یادم
یادی میرزادە و زیرەکە
شاری شیرین و فەرهادم
ئەی وەی وەی
شاری شیرین و فەرهادم
لە باخی دەستم برد بۆ بەی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
باغەوان گازی کرد نەیکەی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
مارانگەز بووم بە دەستی هەی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
ئەسمەران دوو چاویان شینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
بۆت مردم وەی بارانە
بۆت مردم ناسکێ جوانی کیژۆڵەی موکریانی
گرتم دوو ماچم لێ سەند لەو ڕاستەی خیابانی
پێم گوت ئاوێزانت بم پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
ماشەڵڵا زێدەجوانی ئاسکی کانی ئاسکانی
شەنگەکچەی سلەیمانی جوانی دەشتی لاجانی
کیژی سەردەشت و سابڵاغ سنەی یا کرماشانی
چاوکاڵی گەرمیانی، هەولێر و بادینانی
گوڵی لە ناو سەنگەردا شۆڕەکچەکەی کۆبانی
کرمانجی دیاربەکر و قامیشلی و خوراسانی
ناسکی لای ئەرمەنیانی کیژی ورمێ و کورسانی
شۆڕەکچەی هەورامانی تەسکەڵەی مەریوانی
وە باڵ بەستۆی من جوانی
مەسیحی یان زەردەشتی، کەڵهوڕی، یارسانی
کاکە یان موسڵمانی، ئێزدی یا سریانی
کرمانجی یا سۆرانی
بە خوێنی گەرم و گەشت ئەسمەر و چاوی ڕەشت
قژ کاڵ و چاوی گەشت دیارە هەر کوردستانی
لەو هەرامەی لای بۆکانێ لەو دینە و دینێ من
گۆزەی بۆ لێنم بە شانم لەو دینە و دینێ من
دین دین و دین دین دین... لەو دینە و دینێ من
باسکت بێنە و بازووت نەرمە شەو بۆ سەرینێ من
عەشق و سۆز و خۆشەویستی سەراسەر ژینی من
دەنگی موسیقا و ئاوازە هەوێنی ژینی من
بحەمدیللا گوڵی ڕەعنا شکاندی ڕەونەقی لەیلا
بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی عاشقان با بێ
عەشق و سۆز و خۆشەویستی سەراسەر ژینی من
دەنگی موسیقا و ئاوازە هەوێنی ژینی من