شۆڕش ئەبوبەکری

شاخەوان

بە دەنگی: شۆڕش ئەبوبەکری
شێوەزار: سۆرانی
153
مەلی کوێستانی بەرزم شاخەوانم
هەڵۆی شاخم لە بەرزی پاسەوانم
ورەی بەرزیم دەڵێ هەر بەرزەفڕ بم
لەسەر ئاوات و ئامانجم مکوڕ بم
بە سەرما و بە گەرما و بەفر و تەرزە
دەپێوم ڕێ بەرەو ئەو لوتکە بەرزە
لە بەرزایی دەڕوانم من لە نێویان
لە باغ و کێڵگە و سەوزایی زەویان

لەگەڵ هەورازی سەرکەوتووم لە هەوراز
لە لوتکەی کێو لەگەڵ هەور بوومە بە هاوڕاز
لەگەڵ موقبیل گەوە و وەرزم بڕیوە
سروودی چیام لەسەر قەندیل چڕیوە

گەلێک جاران لە هەوران تێپەڕیوم
لە لوتکە بۆ گەل و زێدم چڕیوم
لەمێژە دوند و لوتکە بۆتە پێگەم
تەم و مژ ناتوانێ بگرێ ڕێگەم

لەسەر دوندی هیمالایا و دەماوەند
دەگێڕم کۆڕی هەڵپەڕکێ و زەماوەند
لە بەرزایی گەلێ سەرمەست و شادم
هەڤاڵانی لەدەستچووم دێنە یادم
مەلی کوێستانی بەرزم شاخەوانم
هەڵۆی شاخم لە بەرزی پاسەوانم
ورەی بەرزیم دەڵێ هەر بەرزەفڕ بم
لەسەر ئاوات و ئامانجم مکوڕ بم